ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەبۆنەی جەژنی قوربان ئەمڕۆ شەممە 09ـی 07 ـی 2022 پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، عێراق بووەتە قوربانی و دیلی گەندەڵی، ژێردەستەیی و دەستوەردانی دەرەکی.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: لە جەژنی قوربان؛ عێراق بووەتە قوربانی دیلی گەندەڵی، ژێردەستەیی و دەستوەردانی دەرەکی.
ئەوەشی خستەڕوو کە "لە خودای گەورە داواکارم چاکسازی و بەهێزی نیشتمان بە عێراق و عێراقییەکان و ببەخشێت و جێگیریان بکات لەسەر ڕاستی، بۆ ئەوەی عێراق و گەلەکەی لە سایەی دین و باوەڕ و نیشتمانیان بەختەوەربن، هەروەها یەکگرتوو، سەربەخۆ و بەرزبن لەنێو گەلان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.