Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:26

خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێ سبەی یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 تۆزێکى سووک لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تـا 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێشبینى دەکرێ سبەی یەکشەممە تۆزێکى سووک دروست بێت لە باشوورى هەولێر و تۆزێکى  مامناوەند لە گەرمیان و کەرکووک و دەوروبەرى لە کاتەکانى شەودا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (15-25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با خۆرهەڵات و مەودای بینین /  ( 8– 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 44

سلێمانی : 41

دهۆک  : 42

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 44

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 42

گەرمیان : 47

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.