Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:21

هێزەكانی ڕووسیا چاویان خستۆتە سەر شارێكی دیكەی ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

بەپێی راپۆرتێك كە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی رووسیا بەردەوامن لە بەهێزكردنی هێرشە تۆپخانەكانیان لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، لەكاتێكدا هێرشەكان بۆ سەر سلۆڤیانسك و شارۆچكەكانی دراوسێی بەردەوامە، ئەمەش فشار دەخاتە سەر ئەو ناوچانەی كە هێشتا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆكراینادان.
ڤادیم لیاچ ،سەرۆكی شارەوانی سلۆڤینیا،  لەم دواییانەدا ڕایگەیاند كە "كاتێك ڕووسیا دەست بە هێرشەكانی دەكاتەوە، ئەگەری زۆرە سەرنجی لەسەر سلۆڤیانیسك و كراماتۆرسكی دراوسێی بێت".
بەپێی ئاژانسی هەواڵی روسی "تاس"، هێزەكانی رووسیا رایانگەیاندووە، "بەرەو سلۆڤیانسك پێشڕەوی دەكەن" دوای ئەوەی گوندی گریگۆریێڤكایان لە دەرەوەی شارۆچكەی سێڤێرسك گرتووەتەوە.
گرنگی سلۆڤیانسك بۆ هێزەكانی ڕووسیا لەوەدایە كە سەركەوتنێكی "ستراتیجی" بۆ ئەوان پێكدەهێنێت، بە تایبەت كە "بەسەر ڕێگاكانی ناوچەییدا درێژ دەبێتەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا رۆژی شەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند: چاوی هەموو بزووتنەوە و ڕژێمە سیاسییە شەڕانگێزەكانی جیهان ئێستا ئامادەن بۆ ئەوەی بزانن ڕووسیا چیمان لەگەڵ دەكات.
هەروەها پرسیاری كرد، "ئایا جیهان دەتوانێت تاوانبارانی جەنگی راستەقینە بخاتە بەردەم دادگا؟".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.