Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:32

مێژووی قوربانیكردن لە نێو ئایینەكاندا

کوردستان TV
100%

قوربانی كردن یەكێكە لە رێورسمەكانی ئایینی ئیسلام و گەورترین قوربانیدانە لە بەندە وە بۆ خوداكەی خۆی ، بەتایبەتی كاتێ پێغەمبەر ئیبراهیم داواكەی خودای بەبێ دوودڵی جێبەجێكرد ،كاتێ  خودا گەورە داوای لێكرد سەری كوڕی خۆی (ئیسماعیل) ببڕێت ، بەڵام خودای مەزن  لە دوا سات دا بەرانێكی بۆ نارد لەجیاتی كوڕەكەی سەری ببڕێت.
بۆیە ئێستا وەكو سونەتێك لەهەمان كاتدا وەكو ئەركێك  بۆئەو موسڵمانانەی توانای مادیان هەیە دەبێ لە جەژنی قورباندا قوربانی بكەن.
عەرەبەكان پێش  هاتنی ئایینی ئیسلام قوربانیان دەكرد بەمەبەستی نزیك بوونەوە لە خواوەندەكان شێوەی قوربانیش جۆراوجۆر بوو، تەنیا قوربانی ئاژەڵ نەبوو بەڵكو هەندێ جار مرۆڤیان دەكردە قوربانی لە هەندێ لە ئایینەكان منداڵەكانی خۆیان دەكردە قوربانی.
قوربانیكردن لە ئاینی یەهودا:
بەپێی سەردەمی كۆن قوربانی لای یەهودییەكان بریتی بوو، لە مانگای سوور وەكو یەكێك لە بنماكانی قوربانیكردن مانگاكە دەسوتێن خۆڵەمێشكەی لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەكرێت وەكو  گوزارشتێك  بۆ پاك بوونەوەی مرۆڤ بەكار دەهات.
قوربانیكردن لە ئایینی مەسیحی دا:
لە كتابی مقدسدا هاتووە ،لە كاتی لەدایك بوونی مەسیح  یوسف و مەریم ، دوو كۆتریان كردووە بە قوربانی تائێستاش لە هەندێ گوندەكانی وڵاتی یۆنان مامز و كەڵەشێر پێشكەش بە پیاوانی ئایینی (ئەرسوزكس) دەكرێت.
قرتاچییەكان و قوربانیكردن:
 بە پێی هەندێ سەرچاوەی مێژوو كۆمەڵگای قرتاچییەكان بۆ نزیك بوونەوە لە خواوەندەكان سەری منداڵەكانی خۆیان دەبڕی.
قوربانیكردن لەلای هندۆسەكان:
قوربانی كردن لەلای هندۆسەكان لە فیستڤاڵێكدا بە هەزران ئاژەڵ سەردەبرن وەكو گامێش ومامز لەگەڵ كۆتر بەو نیازەی بەخت یاوەریان بێت.
قوربابی لای چینییەكان:
چینییە كۆنەكان مرۆڤیان دەكردە قوربانی بۆ خواندەكان ، بەو نیازەی بە ئاواتەكانی خۆیان بكەن.
ژێدەر- ئەلیوم ئەلسابع
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.