دوای ئه‌وه‌ی له 15-6-2022 رۆژانی دواتر،شانۆگه‌ری "وا رۆژه‌كانی بابلۆ" له ده‌رهێنانی شوان كه‌ریم،له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌نمایش كرد، له ئێستادا له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌نمایشكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
شانۆگه‌ری "دوا رۆژه‌كانی بابلۆ" دوای نمایشكردنی له سلێمانی كه له 55 رۆژدا زیاتر له 26 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه، ماوه‌ی زیاتر له (20) رۆژه ،له شاری هه‌ولێریش ده‌ست به نمایش كردووه ،كه به‌رهه‌مێكی شانۆیی كۆمێدی و میوزیك ئامێزه، له ده‌رهێنانی شوان كه‌ریمه، سۆران عوسمان و كۆمپانیای سۆ ماركێتینگ به‌رهه‌مهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه‌ن و لاوك ئه‌بوبه‌كر وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كاری بۆ ده‌كات.
له‌م شانۆگه‌رییه‌دا،هه‌ریه‌ك له رێشان حه‌مۆ، روبار خالید، سۆران ئه‌كره‌م، تاهیر عه‌بدولواحید و هه‌نار كامه‌ران و ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری دیكه رۆڵی تێدا دگێڕن.
شانۆگه‌رییه‌كه كاتژمێر (6)ی ئێواره له هۆڵی میدیا نمایش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.