Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:32

حكوومەت نزیكەی 100ملیۆن دیناری بۆ هاتوچۆی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی سنووری شنگال تەرخانكردووە

کوردستان TV
100%


عومەر عەلی تەها ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك، رایگەیاند "پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان پرۆسەیەكی هەستیارە بە تایبەت تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، چونكە لە سنووری پەروەردەی شنگال و دەورووبەری دۆخی ئەمنی ناسەقامگیرە، بۆیە بۆ ئێمە وەكو پەروەردەی دهۆك زۆر زەحمەتە بتوانین تاقیكردنەوەكان لەو سنوورە ئەنجام بدەین، بۆیە ناچاربووین ئەو قوتابییانەی پۆلی 12 هێناومانە دهۆك بۆئەوەی لەژێر ئیدارەی سنووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن".
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك، "ساڵ بۆ ساڵ ژمارەی قوتابییانی سنووری قەزای شنگالیش زیاد دەكات، ئەمساڵیش 667 قوتابی تاقیكردنەوەكانیان لە شاری دهۆك ئەنجام دەدەن".
بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك ئاماژە بەوەش كرد "تاقیكرنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی نزیكەی مانگێك دەخایەنێت و هەفتەی دوو تاقیكردنەوە دەكرێت، بۆیە ئەو قوتابییانە كە لە سەنتەری شاری دهۆك دەمێنەوە شوێنی حەوانەوەمان بۆ دابینكردوون، هەروەها بەڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 73 ملیۆن دینار بۆ خەرجی هاتوچۆكردنی ئەو 667 قوتابییەی شنگال تەرخانكراوە كە لە دەرەوەی سەنتەری شارن و حەز دەكەن هاتۆچو بكەن".
عومەر عەلی تەها ئاماژە بەوەش كرد كە "لەبەر ناجێگری دۆخی شنگال قوتابی هەبووە رۆیشتووە شنگال و دەورووبەری، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە كەمپەكان و تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار قوتابی ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆك ماون و ناتواتن بگەڕێنەوە قوتابخانەكانی سنووری قەزای خۆیان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.