بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەستكەوتوون، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارینی بەخوڕ لە قەزای گۆینۆك-ی سەربە پارێزگای بۆڵو، باكووری خۆرئاوای توركیا زیانی لێكەوتەوە.
ئەو بارانبارینەی كە سەرانسەری قەزاكەی گرتەوە، بەتایبەتی لە گوندەكانی حەسەنلەر، هیممەتئۆغڵو و كویوپنار، دوای ماوەیەك گۆڕا بۆ تەرزە.
هاوكات بەهۆی كاریگەریی تەرزەوە جامی زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكان شكا.
هەروەها زۆرێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكان و خانووەكان بەهۆی كاریگەریی تەرزەوە و بارانی بەخوڕەوە زیانیان بەركەوت.
هەروەها بارینی بارانی بە لێزمە لەگەڵ هەورە بروسكە كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ژمارەیەك ناوچە لە ئیستانبوڵ.



 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.