Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:29

نێچیرڤان بارزانی: لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی خەمباری كردین

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: كۆچی دوایی و لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، كوڕ و یادگاری پێشەوا قازی، خەمباری كردین.
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
بۆ بنەماڵەی ڕێزداری پێشەوا قازی محەمەدی نەمر
كۆچی دوایی و لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، كوڕ و یادگاری پێشەوا قازی، خەمباری كردین. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و تەواوی كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و گەلی كورد بەگشتی دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمتانم.
لە خوای مەزن داواكارم ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات. یادی بە خێر.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/7/10


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.