Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:31

قەیرانی سیاسی عێراق تارمایی بەسەر كەش و هەوای جەژندا هێناوە

کوردستان TV
100%

وا دیارە ئەو قەیرانە سیاسیانەی كە عێراق تووشی بووە‌، تارمایی بەسەر كەش و هەوای جەژنیشدا هێناوە، چونكە عێراق بۆ ئەمساڵی ئێستا بێ بودجە بووە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرزی تێچووی ژیان و بەرزی نرخی خۆراك و جلوبەرگ، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی خۆشی جەژنی عێراقییەكان.
لەوبارەیەوە توێژەری ئابووری، بەسام رەعد، جەژنەكەی بە "تامی چەقبەستوویی و هەڵاوسان" وەسف كرد، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەمە بۆ جەژنە لە عێراقدا، كە خاوەن دوكانەكان بەدەست چەقبەستوویی لە بازاڕەكانەوە دەناڵێنن، زۆرێكیش لە خێزانەكان نەیانتوانی جلوبەرگی نوێ بۆ منداڵەكانیان بكڕن .
 رەعد ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها ئەم جەژنە رێژەیەكی بەرزی هەژاری لەگەڵدا بووە، وەك هەندێك خەمڵاندن ئاماژە بەوە دەكەن كە گەیشتووەتە 30%، واتە زیاتر لە دە ملیۆن خەڵكی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەهۆی سەختی بارودۆخی ئابوورییەوە بەدەست كەم داهاتەوە دەناڵێنن". 
لەو چوارچێوەیەدا، سەیف زەید فرۆشیاری جلوبەرگ، ئاماژەی بەوەدا كە سەرەڕای ئەوەی خەڵك ئاهەنگی جەژن دەگێڕن، بەڵام وەك ڕۆژانی دیكە بووەتە ڕۆژێكی ئاسایی. 
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەگشتی، چەند هەفتەیەك پێش جەژن شاهیدی بەشدارییەكی بەرفراوانی خەڵك دەبین بۆ كڕینی جلوبەرگ و تەنانەت پێداویستییەكانی ماڵیش، بەڵام لەم جەژنەدا بووەتە حاڵەتی چەقبەستوویی و هیچ جووڵە و ئاوەدانی نەبووە .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.