دوای ئەوەی دوێنی جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكا، ئەمڕۆ بۆرییەكە لەلایەن تیمەكانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر چاككرایەوە.
ئەمڕۆ بۆری ئیفراز 3ی هەولێر چاككراوەتەوە و ئاو گەیشتووەتە چەند گەرەكێكی شاری هەولێر و تا ئێوارە ئاو دەگاتەوە زۆربەی گەڕەكەكان.
بەڕێوەبەر وئەندازیاران وتیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە كاتەكانی شەو وبەبێ گوێدان بەجەژن بەردەوام بوونە لە كاركردن، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تاوەكو 5بەیانی توانراوە بۆرییەكە چاك بكرێتەوە و ئاو بۆ گەڕەكەكانی هەولێر بەربدەنەوە".
بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر چاككرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.