Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:33

هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتە و خەیار لە مەرزەکانی عێراق قەدەغە کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمەکانی تەماتە و خەیار لە مەرزەکانی عێراق درا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لە کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنووری عێراق بەڕووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی (تەماتە و خەیار)، لەپێناو پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی جووتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق وەزارەتەکە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ ئەم پێشنیارە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە پەسەند کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.