سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر پێشەوا قازی دەکات.
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد ڕایگەیاند: خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.