وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی په‌تای كۆڕۆنای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش كه‌سێك له هه‌ولێر به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: له 24 كاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێم 3226 پكشنین ئه‌نجامدراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 348 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بووه.
له ئاماره‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه 180 كه‌س په‌تای كۆڕۆنایان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و 24 كاتژمێره‌دا كه‌سێك به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره.
جێی باسه به‌م مردنه‌ی شاری هه‌ولێر، كۆی گشتی حاڵه‌تی مردن به په‌تای كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 7455 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.