Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:42

پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو فڕێ دەدرایە ڕووباری شارێک.. قەدەغە کرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتییان پاشماوە و پاشەڕۆی ئاژەڵە سەربڕاوەکانیان لە ڕووباری سیروان فڕێ دەدا، قایمقامییەتی دەربەندیخان لەمبارەیەوە هۆشداری دەدات.

 قایمقامییەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: فڕێدانی پاشماوە و پاشەڕۆی ئاژەڵە سەربڕاوەکان لە ڕووباری سیروان ببووە هۆی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکە.

ڕاشیگەیاند: هاوکات ژمارەیەک لە تەنکەرەکان کە ئاویان بۆ ماڵەکانی ئەو سنوورە دەگوازتەوە، لەو ڕووبارە تانکەرەکانیان پڕ دەکرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە "دوای ئاگادارکردنەوەمان بڕیارمان دا بە قەدەغەکردن و ڕێگریکردن لە پڕکردنی ئاو لەو جێگەیانە و لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پاشماوە و پاشەڕۆ لەسەر ڕووباری سیروان فڕێ دەدەن."

قایمقامییەت ئاگاداری سەرجەم ئەو تەنکەرانە دەکاتەوە کە قەدەگەیە ئاو لە ڕووباری سیروان بهێنن، دەبێت لە ڕێگەی ئەو شەمعانەوە ئاو بهێنن کە هەن، هەروەها پێویستە سەردانی بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان بکەن بۆ (حەبی کلۆر) بۆ ئەوەی ئاو بەبێ کلۆر بۆ ماڵان نەگوازنەوە.

ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی دەربەندیخان هۆشداریشی داوە کە ئەو لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەو ڕێکارانە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.