یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌نێو یاریگه‌ی خۆی به‌فه‌رمی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی به هانده‌ران ده‌ناسێنێ.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ (حه‌مزه هادی)یه كه پێشتر ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی قووه جه‌وییه و ته‌ڵه‌به‌ی كردووه، بۆ وه‌رزی داهاتووش له شوێنی فیراس خه‌تیب له خولی نایابی عێراق ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 6ی سه‌رله‌ئێواره یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگه‌ی خۆ به فه‌رمی حه‌مزه هادی به هانده‌ران بناسێنێ.
حه‌مزه هادی پێشتر وه‌ك یاریزان له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی قووه جه‌وییه و ته‌ڵه‌به و شوڕته یاری كردووه، وه‌ك ڕاهێنه‌ریش دوو وه‌رز ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی قووه جه‌وییه بووه و وه‌رزێكیش ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی كردووه.
جێی باسه یانه‌ی زاخۆ وه‌رزی ڕابردوو له خولی نایابی عێراق 48 خاڵی كۆكرده‌وه و ڕیزبه‌ندی 10ی یانه‌كانی خوله‌كه‌ی بۆ خۆی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.