Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:37

حکوومەتی هەرێم مانگانە زیاتر لە 23 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە بواری تەندروستی دەدات، لەم پێناوەشدا مانگانە زیاتر لە 23 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە بواری تەندروستی هاووڵاتییان و کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوە، لەم چوارچێوەیەشدا مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردووە.

ڕاشیگەیاند: لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 13 ملیار و 750 ملیۆن دیناری خەرج کردوە و لە بواری دابینکردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی 4 ملیار و 892 ملیۆن و 739 هەزار و 450 دیناری تەرخان کردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان مانگانە یەک ملیار و 448 ملیۆن و 840 هەزار و 190 دینار و یەک ملیار و 712 ملیۆن و 258 هەزار و 650 دیناری بۆ سازدانەوە و 580 ملیۆن بۆ سوتەمەنی و یەک ملیار و 66 ملیۆن و 398 هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.