گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان کاتى گەڕانەوەى حاجییانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
کاروان ستوونى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: بهشێكی زۆری ڕێوڕەسمە سەرەکییەکانى بەجێهێنانى حەج تەواو بووە و بڕیارە هەفتەى داهاتوو بەپێى خشتەیەکى دیاریکراو دەست بە گەڕانەوەى حاجییان بۆ هەرێمى کوردستان بکرێت.
ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە حاجییانی هەرێمی کوردستان دۆخی تەندروستییان باشە، جگە لە تۆمارکردنی یەک حاڵەتی مردن لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی و وەرگرتنی حاجییەکی دیکە لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کە ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، حاڵەتی دیکەی نەخوازراو نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەی حاجییانی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2 هەزار و 200 حاجییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.