سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه.
میدیاكانی به‌غدا ئاشكرایان كرد كه سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی به‌یاع له شاری به‌غدا ڕوویداوه، به‌ڵام دواتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و چه‌كی تێدا به‌كار هاتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.