له گه‌ڕه‌كێكی شاری ئیسته‌مبۆڵ له توركیا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له شه‌وی ڕابردووه‌وه لافاو ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 128 خانوو ژێرئاو كه‌وتوون.
عه‌لی یه‌رلی قایا پارێزگاری ئیسته‌مبۆڵ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه له گه‌ڕه‌كی (ئه‌سنیورت) كه ده‌كه‌وێته دیوی ئه‌وروپا لافاو هه‌ڵساوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی لافاوه‌كه 128 خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه و 12 دوكان و 3 كارگه ژێرئاو كه‌وتوون.
پارێزگاری ئیسته‌مبۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه 797 بانگه‌وازمان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێگه‌یشتووه له‌نێویاندا 266 بانگه‌وازیان له گه‌ڕه‌كی ئه‌سنیورت بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌كه 70%ی هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی ئه‌سنیورت ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.