Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:38

سەدر دەست بە جوڵاندنی شەقام دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خەڵک کرد بۆ کۆبوونەوەیان لە شاری سەدر لە بەغدا بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەکگرتوو، بەرپرسی سەرایا سەلام ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 لەمبارەیەوە دەڵێت، پەرستشێکی بێهاوتا دەبێت.

تەحسین حەمیداوی بەرپرسی سەرایا سەلام لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دوژمنانی ئایین و مرۆڤایەتی، دوژمنانی زۆرینەی نیشتمانی، دوژمنی ئەوانەن کە دەیانەوێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن، نمایشی پەرستشێک لە ئێمە دەبینن کە لەو کاتەی هەینی دروستبووە نەتابینیوە.

حەمیداوی بە هاشتاگی "پەرستشەکەمان سەردەکەوین." کۆتایی بە تویتەکەی هێناوە.

تەحسین حەمیداوی یەکێکە لەو 7 کەسەی کە لەلایەن سەدرەوە دیاری کراون بۆ سەرپەرشتیکردنی نوێژی هەینی یەکگرتوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.