Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:47

قایمقامی هەولێر: بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەین

کوردستان TV
100%

چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی داخرا، لەمبارەیەوە قایمقامی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەن.

ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندنی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و لە درێژەی کارەکانی لێژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، هەڵسا بە داخستنی چێشتخانەی (کەباب عرفان) لەسەر شەقامی (60) مەتری.

ڕاشیگەیاند: داخستنی چێشتخانەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی بووە.

هەر لەمبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر جەختی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.