Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:12

“پێنتاگۆن" بەهای 400 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی نوێی بۆ ئۆکراینا راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" کۆمەڵێک یارمەتی سەربازیی نوێی بۆ ئۆکراینا بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار راگەیاند کە 4 سیستەمی مووشەکهاوێژی جۆری "HIMARS" لەخۆ دەگرێت.
"پێنتاگۆن" لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی زیاد کرد، هەروەها کاروانە سەربازییەکە هەزار گوللە تۆپی جۆری 155 ملیمەتر و 3 ئامرازی گواستنەوە و سیستەمی دژەتۆپهاوێژ و کەرەستەی یەدەگی سەربازیی دیکە لەخۆ دەگرێت.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای "پێنتاگۆن" لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، ئەمریکا پێی وایە رەوانەکردنی چەک، ئامرازێکی گرنگە بە ئامانجی ئەوەی ئۆکراینا خۆی نیشانی رووسیا بدات کە توانای بەردەوامی شەڕکردنی هەیە و، ئەو چەکانەی ئەمریکا رەوانەی ئۆکراینای دەکات زۆر وردن.
پێشتر ئەمریکا 8 سیستەمی "HIMARS"ی رەوانەی ئۆکراینا کردبوو بەمەش دەبێتە 12 سیستەم.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.