بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون، سزای لێدانی 74 قهمچی لە د. ناسر فەهیمی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی گەورەی تاران، سەرەڕای ناجێگیر بوونی باری تەندروستی و نەخۆشینی دڵی ناوبراو، رۆژی شەممە یهكهم رۆژی جهژنی قوربان لەلایەن بەرپرسانی قەزایی و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی بەندیخانەوە بەڕێوەچوو.
بهپێی ههواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناسر فەهیمی بەندکراوی سیاسی لە بڕیارێکدا بە تۆمەتی هەڕەشەی مەرگ و سووکایەتی بە دادوەرەکانی دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران، سزای شهش مانگ بەندکران و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپابوو، رۆژی شهممه 9ی تهمموزی 2022، كه (هاوكات بوو لهگهڵ یهكهم رۆژی جهژنی قوربان له جیهانی ئیسلامی سووننی) سزای لێدانی قامچییەکان بەڕێوەچوو.
راشگهیاندراوه، ئەم بەندکراوە سیاسییە چهند جارێك لەلایەن بەرپرسانی باڵای دەزگای قەزایی و دادی ئێرانەوە هەڕەشەی لێ کراوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویشی كردووهتهوه: لە ئاکامی ئەم هەڕەشانهدا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی تارانی گەورە بۆ وێنە حاجی مزدارانی لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانە، مورتەزا موسەوی حەسەب لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی سزاکان و حەمید رەزا کیانی جێگری دادی بەندیخانە بە شێوەی جۆراوجۆر دوکتور ناسری فەهیمی"یان ئەشکەنجە و ئازار داوە و تووشی کێشە و گرفتیان کردووە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشداوه: لەم راپۆرتەدا پشتڕاست کراوەتەوە، بەرپرسانی حکومەت بەردەوام خەریکی هەڕەشەن و لە رێگای ئیدارەی لێپرسینەوە و پاراستنی ئیتلاعاتی بەندیخانەوە فەرمانی کردەوەی نامرۆڤانەتر و بێبەش کردنی زیاتری ئەو شارۆمەندەیان لە مافە ئینسانییەکانی دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.