Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:21

ئێران مامۆستایه‌كی ئاینی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%

مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی مەلا یوونس نەوخا یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممه‌ی رابردوو 7 ى 9 ى 2022، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە  ده‌ستگیركراوه‌ و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، مەلا یوونس نەوخوا بە هۆی ڕەخنە گرتن لە حکومەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەلا یوونس نەوخا دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.