Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:18

ڕووسیا باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی 6 نهۆمی لە خاركیڤ كردە ئامانج

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆكرانیا بەردەوامە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی لە ڕزگاركردنی زەوییەكانی دۆنباس، لە هەمان كاتدا كیێڤ بەردەوامە لە وەرگرتنی پشتیوانی ڕۆژئاوا و كەرەستەی سەربازی.
لە دوایین پێشهاتەكاندا میدیاكانی ئۆكرانیا باسیان لە بۆردومانی نوێی ڕووسیا كردووە بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی 6 نهۆمی لە شاری خاركیڤ.
ئەو پێشهاتانە هاوكاتە لەگەڵ وەرگرتنی بارێكی چەكی بەریتانی لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا، كە لە باشوور لە خێرسۆن و لە رۆژهەڵاتی شاری بەختوت دەستی بە بڵاوەپێكردنی كردووە.
بەپێی ئەو لێدوانانەی كە ڕۆژنامەی ئەمریكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە، ئەلێكسی رێزنیكۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆكرانیا دانی بە زیان و كەمبوونەوەی قورسی سوپای ئۆكرانیادا ناوە، هەروەها داوای چەكی زیاتری لە هاوبەشە رۆژئاواییەكانی كرد. ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی سەركەوتوو بووە لە بەكارهێنانی ئەو موشەكە دوورمەودانە ئەمریكیانەی كە بەم دواییە دەستی كیێڤ كەوتووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.