Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:19

چین هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 هۆشداری دەدات و دەڵێت ئەگەر یەکگرتوویی خاکی چین پێشێل بکرێت زریان دروست دەبێت، پێویستە هیچ دەسەڵاتێک و وڵاتێک لە جیهان نابێت وەهمی جیاکردنەوەی تایوان لە چین لە خەیاڵیدا هەبێت.

وانگ وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند: ئەگەر یەکگرتوویی خاکی چین پێشێل بکرێت، ئەوا زریانی توند لە گەرووی تایوان دروست دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پێویستە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە وەکو پارچەی شەتڕەنج بەکارنەهێنرێن، خۆیان لە ململانێی وڵاتانی زلهێز بپارێزن.

جەختیشی کردەوە کە دەبێت ناوچەکە لە حساباتی جیۆپۆلەتیکی داببڕن، بۆ ئەوەی نەبن بە یاری دەستی وڵاتانی زلهێز.

تایوان دوورگەیەکە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی چین، حکوومەتی فەرمیی تایبەت بە خۆی هەیە و نیمچە سەربەخۆیە، چین دان بە دەسەڵاتی تایواندا نانێت و بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی دەزانێت و دەڵێت کە ئەگەر بە ڕێگەی دیپلۆماسی دوورگەکە نەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی، ئەوا ئامادەیە بۆ ئەو مەبەستە هێز بەکاربهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.