Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:52

بەم ڕێنماییانە شەكرەكەت كۆنتڕۆڵ بكە

کوردستان TV
100%


زۆربەی مرۆڤەكان تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن و ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوویت ئەوا ئەمانە چەند رێنمایەكی گرنگن بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە:

* جۆری خۆراك: تووشبووانی شەكرەی جۆری یەك و دوو ئەو خۆراكانەی دەیخۆن جیاوازی دروست دەكات بۆ نمونە كاربۆهێدرات كاریگەری بەهێزی لەسەر رێژەی شەكر لەخوێن دەبێت ، بۆیە رێنوێنی خواردنی بەسوود دەدرێت وەك سەوزەوات و میوە و پاقلەمەنی و ماسی و گۆشتی خاڵی لەچەوری و شیرەمەنی كەم چەوری.

* وەرزشكردن: بەسوودە بۆ هاوسەنگكردنی رێژەی شەكرە بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەكرەی جۆری دوو بەهۆی ئەوەی لەدوای وەرزش لەشیان باشتر لەگەڵ چارەسەری ئەنسۆلین كارلێك دەكات.

* پابەندبوون بەپلانی چارەسەركردن: ئەم هەنگاوە زۆر پێویستە و جێبەجێكردنی رێنوێنیەكانی پزیشك دەربارەی سیستمی خۆراك و وەرزشكردن و خواردنی دەرمان دەبێتە هۆی دیاریكردنی پلانی چارەسەركردن بەپێی سروشتی لەشی كەسی تووشبوو و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكەی.

* وەرگرتنی ئەنسۆلین: ئەگەر لەشی كەسی تووشبوو پێویستی بەوەرگرتنی ئەنسۆلین بوو ، ئەوا پزیشك چارەسەری ئەنسۆلین بۆ كەسی تووشبوو دەنوسێت لەسەر بنەمای جۆر و ماوەی تووشبوون بەشەكرە و رێژەی شەكر لەخوێندا ، بۆیە گرنگە ئەو چارەسەرە بەرێكوپێكی بەكاربهێنرێت بۆ تەندروستیەكی باشتر.

* بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین: پزیشك رێنوێنی دەدات نابێت دەرزی ئەنسۆلین لەهەمان شوێن بەكاربهێنرێت دووبارە لەرۆژێكدا و دەكرێت دەرزی لەلایەكی سك لەكاتی نانخواردنی بەیانی بەكاربهێنرێت و لەكاتی نانخواردنی نیوەرۆ دەرزیەكە بدرێت لەلاكەی دیكەی سك و لەكاتی ئێوارەدا دەرزی بدرێت لەران.

* جۆری ئەنسۆلینی بەكارهاتوو: پزیشكان چەند جۆرێكی ئەنسۆلینی جیاواز بۆ تووشبووانی شەكرە دەنووسن كە جیاوازیان هەیە لەكار و ماوەیان و هەندێكیان هەیە كاریگەری خێرایە و پێش نان خواردن بەكاردەهێنرێت و هەندێكی دیكەشیان هەیە كاریگەری بۆ ماوەی 24 سەعات بەردەوام دەبێت.

* ئەنسۆلینی زیادە: لەكاتی بەكارهێنانی ئەنسۆلینی زیاد یاخود لەدوای بەكارهێنانی خواردن نەخورێت ئەوا دابەزینی شەكر لەخوێندا دروست دەبێت و ئەگەر نیشانەكانی وەك هەستكردن بە هیلاكی و لاوازی دەركەوت دەبێت پرس بەپزیشك بكرێت سەبارەت بەو رێژەی ئەنسۆلینەی بەكاردەهێنرێت.

* كۆنترۆڵكردنی ئەنسۆلین: ئەگەر كەسی تووشبوو كێشەی هەبێت لەگەڵ بڕی ئەنسۆلینی بەكارهاتوو ئەوا پێویستە ئامێری تایبەت بە پێوانەكردنی ئەنسۆلین بەكاربهێنێت كە بەئاسانی كۆنترۆڵی ئەنسۆلینی بەكارهاتوو و رێژەی شەكر لەخوێندا دەكات.


ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.