ڕۆژانە لە كاتی دروست كردنی خواردندا بیر لەوە ناكەینەوە كە بە پێی پێویست خواردن ئامادە بكەین، بەڵكو زۆربەی كات خواردنی زیاد ئەمێنێتەوەو لە ژەمی داهاتوو گەرم دەكرێتەوە و دیسان بەكاردەهێنرێتەوە بۆ خواردن.
هەندێك جار خواردنەكە بە گەرم كردنەوە تامێكی خۆشتری دەبێت بەڵام لە ڕاستیدا زۆر خواردن هەن كە بە گەرم كردنەوە زیانیان دەبێت بۆ تەندروستی.
ئەو خواردنانەش بریتین لە:
- مریشك: مریشك پڕپڕە لە پرۆتین ، بەڵام گەرمكردنەوەی ئەتوانێت كێشە بۆ هەرس كردن دروست بكات، بۆیە ئەگەر ویستت دووبارە بەكاری بهێنیتەوە ئەوا بەشێوەی سارد بەكاری بهێنە واتا لە ناو زەڵاتە یا وەكو ساندویچی سارد بەكاری بهێنیت.
- سپێناغ: ئاسن و نیتراتی تێدایە بەڵام بە گەرمكردنەوەی نیترات بە نیتریت دەگۆڕێـت كە بۆ شێرپەنجە خراپە.
- هێلكە: لێكۆڵینەوەكان پێان وایە گەرم كردنەوەی هێلكە ئەبێتە هۆی نارەحەتی گەدە جگە لەوەی دووبارە ئەو ژەهراوی دەكاتەوە.
- قارچك: باشترین كار ئەوەیە قارچك گەرم نەكرێتەوە.
- برنج: برنج گەرم كردنەوە لە ناو ئێمەدا كارێكی باوە و برنج بەكتریا وەرئەگرێت.
- پەتاتە: پەتاتە بە گەرم كردنەوە ژەهراوی دەبێت ، كەواتە گەرمی مەكەرەوە.
ڕاگەیاندنی تهندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.