Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:28

کەشناسی: ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 و سبەی سێشەممە 12ـی 07ـی 2022ـی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین / ( 8 - 9) کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی کەشوهەوای سبەشی ڕاگەیاندووە کە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو نزیک دەبێتەوە، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین ( 8– 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 41

سلێمانی : 41

دهۆک  : 40

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 39

ڕاپەرین : 39

گەرمیان : 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.