سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن به سیسته‌مێكی چالاك و بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت بۆ به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی تاكێكی ته‌ندروست ، ده‌توانین بلێن په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی تاكه‌كان وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵگایه‌ك ته‌ندروست به‌رهه‌م بێت كه دووربێت له بیری توندوتیژی. (فێركردن و ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان) به تاكه‌كان له‌ڕووی گوفتار و كرده‌وه‌كانیان به سێ بابه‌تی گرنگ داده‌نرێت تاكو منداڵ هه‌ر له قۆناغه‌كانی (منداڵی، هه‌رزه‌كاری و گه‌نجی) تێپه‌ڕ ده‌كات، پێویستی به ئاراسته‌كردن و هاندان و ڕاهێنان هه‌یه، به‌رامبه‌ر به گۆڕانكارییه‌كانی ژیان، چونكه گۆڕانكارییه‌كان كه ڕووده‌ده‌ن له توانای كۆمه‌ڵگادا نین به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردن و تێگه‌یاندنیان له گۆڕانكاریه‌كان ئه‌ركی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه بیگرێته ئه‌ستۆ تاكو تاك ده‌گات به لوتكه‌ی پێگه‌یشتن و ئاستی معریفی به ته‌واوی گه‌شه ده‌كات.
له‌و باره‌ییه‌وه توێژه (ڕێژین قاسم محمود) ده‌ڵێت " هه‌میشه دایكان و باوكان له هه‌وڵدانێكی زۆردان بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه منداڵه‌كانیان به‌خێوبكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك جار لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی منداڵ فه‌رامۆش ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به دابینكردنی پێداویستیه‌كان ده‌درێت ئه‌وه‌نده گرنگی به لایه‌نی په‌روه‌رده نادرێت. به‌مه‌ش له‌نگیه‌ك له په‌روه‌رده‌ی تاك دروست ده‌بێت، زۆر جار گرفت بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ش ساز ده‌بێت".
هه‌روه‌ها (ڕێژین قاسم محمود) ده‌ڵێت "هه‌میشه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ تاك ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی (تاوان) زۆر گرینگه دایكان و باوكان و خێزان كۆمه‌ڵگا و سیسته‌می په‌روه‌رده قوتابخانه‌كان و دایانگاو به‌خچه‌كان په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ وه‌كو بابه‌تێكی فیزیكی ساده سه‌یر نه‌كه‌ن ،به‌ڵكو پێویسته زیاتر له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بێت نه‌ك به ته‌نها خۆی له دابین كردنی پێویستییه‌كانی ژیاندا خۆی ببینێته‌وه، په‌روه‌رده‌ی منداڵ وه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره وپرۆسه‌یه‌كی دوور مه‌ودا سه‌یربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام بێته كایه‌وه دووربن له بیر‌و هزری تاوانكاری ".
ڕێژین قاسم زیاتر ده‌ڵێت "وه‌ك ده‌بینین و ده‌بیستین ڕۆژانه كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ڕووداوی نه‌خوازراوی تاوان و كوشتن ده‌بێته‌وه كه كۆمه‌ڵگا ده‌هه‌ژێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێك ده‌بێته جێگای باس و خواس به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووباره و ده باره ده‌بێته‌وه ،كه له ئه‌نجامی له ده‌ستدانی به‌ها گرنگه‌كانی تاك دێته ئاراوه ،ده‌روونی تاك شێواوه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌كراوه كه بتوانێت به‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخه‌كاندا زاڵ بێت".
له كۆتاییدا (ڕێژین قاسم محمود) ده‌ڵێت" هه‌بوونی گیانی به‌رپرسیارێتی دایك و باوك له به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كاندا زۆر كاریگه‌ره و به یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی منداڵ داده‌نرێت ئه‌ركی دایك وباوكه وه‌ك به‌رپرسی منداڵ له بناغه‌وه جوانی و به‌هاكانی ژیانی فێر بكات ، ، چونكه هه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می و هه‌ڵه‌یه‌ك له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه ده‌بێته مایه‌ی لادان و گێژاو شێواوی له ده‌روونی منداڵدا كه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر داهاتووی جێده‌هێڵێت زۆبه‌ی كات پێشینه‌ی تاوانه‌كان له‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌و و توندوتیژیه‌كی ڕابردوو پێگه‌یاندنی تاك و په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست هه‌مووكاتێك ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ فه‌راهه‌م كردنی كۆمه‌لگایه‌كی ته‌ندروست ".
ئا- كامران
رۆڵی په‌روه‌رده‌ی خێزان له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.