Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:08

تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەگاتە 8 ملیارو 500 ملیۆن

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دانیشتووانەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامارێكی نوێی لەسەر ژمارەی دانیشتوانی زەوی ئاشكرای كردووە.
راپۆرتەكە دەریخستووە كە رێژەی گەشەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی 2020 بۆ كەمتر لە 1% ساڵانە دابەزیوە.
جۆن ویلمۆس، بەڕێوەبەری بەشی دانیشتووانی نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند: كاتێك تێكڕای قەبارەی خێزان كەم دەبێتەوە، دەبێتە مومكین بۆ هەردوو خێزان و كۆمەڵگا كە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەر منداڵێكدا بكەن و كوالێتی پەروەردە بەرز بكەنەوە و سەرمایەی مرۆیی دانیشتووان پەرەپێبدەن.
سەرەڕای خاوبوونەوەی گەشەكردن، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی دەكات ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێش كۆتایی ساڵ ژمارەی 8 ملیارەكە ببڕێت كه‌ لەوانەیە لە دەوروبەری 15ی تشرینی دووەمدا بێت.
توێژەران پێشبینی دەكەن تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی جیهان بگاتە 8.5 ملیار كەس، دوای ئەوە لە ساڵی 2080دا دەگاتە لوتكە كە نزیكەی 10.4 ملیار كەس دەبێت، پێشبینی دەكرێت ژمارەكان تا ساڵی 2100 لەو ئاستەدا جێگیر ببن.

هەروەرها پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا هیندستان شوێنی چین بگرێتەوە لە زۆرترین ژمارەی دانیشتووان، ببێتە خاوەن زۆرترین دانیشتووان لە جیهان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.