لەگەری دوانزەهەمی خولی بالەی جیهان، لەسەر ئاستی كوران، هەڵبژاردەی ئەمەریكا بەسێ گێم بەرامبەر بەدوو گێم سەركەوتنێكی ئەستەمی بەسەر هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدەستهێنا.
لەگێمی یەكەم ئەمەریكا بەئەنجامی بیست‌و نۆ بیست‌و حەوت براوەبوو، دواتر ئەرژەنتین دوو گێمی بەئەنجامی بیست‌و بیست‌و پێنج بیست و دوو ، بیست و پێنج بیست بەدوای یەك بردەوە، لەگێمی چوارەم ئەمەریكا گەرایەوە كەشی ركابەری و ئەم گێمەی بەئەنجامی بیست‌و پێنج سێنزە بردەوە.
یاریەكە چووە گێمی پێنجەم و یەكلاكەرەوە، دواجار ئەمەریكا توانی ئەم گێمە بەئەنجامی حەڤدە پانزە بباتەوە، بەمجۆرە یاریەكە بەسێ گێم بەرامبەر بەدوو گێم بەسەركەوتنی ئەمەریكا تەواو بوو.
لەیاریەكی دیكەی ئەم گەرە، هەلبژاردەی فەرەنسا بەسێ گێمی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هەلبژاردەی ئوسترالیا تۆماركرد، ئەنجامی گێمەكان، بیست‌و پێنج شانزە، بیست‌و پێنج دوانزە ، بیست‌و هەشت بیست و شەش، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و ژاپۆن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریان ئه‌نجامدا، هه‌لبژارده‌ی سامبا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو توانی هه‌رسێ گێمی یاریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، ئه‌نجامی گێمه‌كان بیست و پێنج بیست و سێ، بیست و پێنج بیست‌و سێ، بیست و پێنج بیست‌و دوو.
به‌مجۆره به‌رازیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كانی، له‌یاریه‌كی دیكه چین و سربیا رووبه‌رووی یه‌كتر یاریان ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به‌سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌گێمێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی سربیا ته‌واو بوو، بیست و پێنج حه‌ڤده، بییست و پێنج حه‌ڤده، بیست و سێ بیست و پێنج، بیست و پێنج بیست و دوو.
له‌ركابه‌ریه‌كانی باله‌ی جیهان هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌رازیل و سربیا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.