Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:02

جۆكۆڤیچ بۆ چواره‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پاله‌وانیه‌تی ویمبلدۆن ماسته‌رزی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاله‌وانیه‌تی ویمبلدۆن ماسته‌رز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌چوار پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهانی تێنسی پیشه‌گه‌ران، تێنسزانی سربی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان نۆزاك جۆكۆڤیچ رووبه‌رووی تێنسزانی ئوسترالی نیك كیریۆس بۆوه‌.
 یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی جۆكۆڤیچی سربی ته‌واو بوو به‌سێ كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك، له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م نیك كیریۆس توانی به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار براوه‌بێت، دواتر جۆكۆڤیچ رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌لگه‌رانده‌وه‌و توانی سێ كۆمه‌له‌ به‌دوای یه‌ك بباته‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار، حه‌وت شه‌ش.
 به‌مجۆره‌ جۆكۆڤیچ توانی بۆ چواره‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك پارێزگاری له‌ناوناوه‌كه‌ بكاتوو و بۆ حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو نازناوی ویبلدۆن به‌رز بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆی نازناوه‌كانی له‌جیهانی تێنسی پیشه‌گه‌ران گه‌یانده‌ بیستو یه‌ك نازناو، به‌جیاوازی یه‌ك نازناو له‌دوای رافائیل نادالی ماتادۆری ئیسپانی دێت و به‌جیاوازی یه‌ك نازناویش پێش رۆجێری فیدرێری سویسری كه‌وت.  


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.