ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو نوێکردەوە.
لەمباریەوە فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی تویتەر بلاویكردۆتەوە ڤینیسیۆس جونیۆر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نوێكردەوە.
ناوبراو روونیكردۆتەوە هه‌ردوولا له مانگی رابردوودا رێكەوتنی سەرتاییان ئەنجامدابوو، به‌ڵام لەئێستادا كۆتایی هاتووه و گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی ڤینیسیۆس تا ساڵی دوو هەزارو بیست و حەوت به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا رۆمانۆ ئاشكرایكرد یانەی شاهانە گرێبەستەکان پێشتر واژۆ دەكات، بەڵام باشترین سات هەڵدەبژێرێت بۆ ڕاگەیاندنی، بەپێی راپۆرته‌كانی ولاتی ئیسپانیا كارگێری یانەی رالا مه‌درید بۆنده‌كه‌ی ڤینیسیۆس له سێ ملیۆن یۆرۆوه بۆ دە ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێك بەرزكردۆتەوە.
ڤینسۆس جۆنیۆر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نوێكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.