له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی چێلسی و مانچسته‌ر ستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستیرلینگ بۆ ریزه‌كانی بلوز رێكه‌وتن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك هه‌ردوولا واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساله ده‌كه‌ن و ناوبراویش په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری یانه‌كه‌ی له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ستیرلینگ له‌وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ستیزن توانی له‌كۆی سی یاری پریمه‌رلیگ سێنزه گۆڵ تۆمار بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی بۆ چواره‌مین جار نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه له‌كۆی ئه‌و نۆ نازناوه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ بلوز ده‌ستی پێكردبوو، به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌سته یانه‌ی چێلسی یه‌كه‌مین ئه‌ستێره‌ی له‌میركاتۆی هاوینه گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی دوای كرینی یانه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مه‌ریكی تۆد بۆیهلی له‌كۆتاییه‌كانی ئایاری رابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.