ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا كازمی ، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق ،پشتیوانیی تەواوەتی بۆ دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەكان دووپاتكردەوە.
كازمی لەكاتی بەشداریكردن لە چالاكییەكانی مانۆڕی تاكتیكی (بازدانی شێرەكان) بۆ خزمەتگوزاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتی: دوو ڕۆژ پێش ئێستا، ئێمە لە پارێزگای نەینەوا و شاری موسڵ بووین و قارەمانێتی و قوربانیدانەكانتانمان بیركەوتەوە كە ئەم شارەیان ئازاد كرد.
هەروەها گوتی: بە دڵنیاییەوە لەلایەن هەموو عێراقییەكانەوە، ئەم قوربانیدانانە دەگێڕنەوە و دەبێتە مێژوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.