Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:23

ئەو بارودۆخە سەختەی كە بەسەر عێراقییەكاندا هاتووە‌ خۆشی جەژنی لێ دزیون

پچڕانی كارەباو كەمی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی پەتاكان دۆخەكەی خراپتر كردووه‌
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە سەختە ئابوورییەی كە وڵاتەكە لە قۆناغی پێشوودا تووشی بووە، كەش و هەوای ئەم جەژنە لە عێراق جیاوازە لە جەژنەكانی پێشوو.
سەرەڕای پابەندبوونی بنەماڵەكان بە دەركەوتنی جەژن و ئامادەكارییەكانەوە، بەڵام ئەو بارودۆخە سەختەی كە بەسەر عێراقییەكاندا تێپەڕی، ئەمساڵ خۆشی جەژنی لێ دزیون ، چونكە بەهۆی پچڕانی كارەباوە تاریكی زاڵ بوو بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە ناوچەكاندا ، لە كاتێكیشدا كەمی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی پەتاكان دۆخەكەی خراپتر كرد.
بەشێكی زۆری خێزانەكان پێداویستییەكانیان بۆ جەژن كەمكردووەتەوە و كڕینی جلوبەرگیان دواخستووە، هەروەها زۆرێك لە ڕێوڕەسمەكانی جەژن وەك سەربڕینی قوربانی، سازدانی جەژن، چوون بۆ پاركەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.