وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە بەم دواییانە، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە زیادی كردووە.
ریاز عەبدولئەمیر حەلفی ، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەم دواییانە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە عێراق زیادی كردووە گوتی: "زۆربەی ئەو كەسانەیش كە بەم دواییانە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ڤاكسینیان وەرنەگرتووە".
ریاز عەبدولئەمیر حەلفی راشیگەیاند : ئەوەی ئێستا پێویستە، ئەوەیە هەمووان زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی، بەتایبەتیش لە بەكارهێنانی ماسك و دوورە پەرێزیی، هەروەها وەرگرتنی ڤاكسین.
تەندروستی عێراق : تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیادی كردووە
زۆربەی ئەو كەسانەی كە بەم دواییانە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.