Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:19

گەورەترین هێڵی گواستنەوەی گازی ڕووسی بۆ ئەڵمانیا ڕادەگیرێت

کوردستان TV
100%

هێڵی نۆردستریم 1 کە گەورەترین هێڵی گواستنەوەی گازە لە ڕووسیاوە بۆ ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 بەهۆی کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕاگیرا.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەهۆی کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکە گواستنەوەی گاز لە ڕێگەی ئەم هێڵەوە دەوەستێنرێت.

کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ هێڵەکە لە ماوەی ڕابردوودا 10 ڕۆژ بۆ 14 ڕۆژی بۆ دیاری کراوە، بەڵام هیچ کاتێک لە وادەی دیاریکراو تەواو نەکراوە.

ئەم کاری نۆژەنکردنەوەیە ترسی بۆ ئەوروپا دروست کردووە، پێشبینی دەکەن ڕووسیا بەرنامەڕێژی بۆ ئەم کارە کردبێت بۆ ئەوەی زیاتر دابینکردنی گازی ئەوروپا کەم بکاتەوە، ئەمەش پلانەکانی هەڵگرتنی بڕی گاز بۆ وەرزی زستان تێک بدات و قەیرانی گازیش تووندتر بکاتەوە کە بووەتە هۆی ئەوەی ڕێوشوێنی بەپەلە لەلایەن حکوومەتەکانەوە بگیرێتەبەر.

بۆری نۆرد ستریم 1 ساڵانە 55 ملیار مەتر سێجا غاز لە ڕووسیاوە بۆ ئەڵمانیا لە ژێر دەریای باڵتیک دەگوازێتەوە. پرۆسەی چاککردنەوە لە 11 تا 21ـی 07 بەردەوام دەبێت.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.