Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:10

ئۆكرانیا هێزێكی شەڕكەری ملیۆنی بە چەكی ڕۆژئاوایی كۆدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی، ئۆلێكسی ڕەزنیكۆڤ وەزیری بەرگری ئۆكرانیا ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی "هێزێكی شەڕكەری بە چەكی ڕۆژئاوایی تەیارو كۆكردۆتەوە بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەكانی باشووری وڵاتەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، جیهانی دیموكراسی یەكگرتووە لە خواستی بۆ ئەوەی ڕووسیا لە شەڕەكەدا بدۆڕێت و جەنگەكەش دەبێتە كۆتایی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا.
هەروەها وەزیری بەرگری ئۆكرانیا پێشبینی ڕووخانی فیدراسیۆنی ڕووسیا و پێكهێنانی چەند وڵاتێك لە شوێنی ئەو كرد.
وەزیری بەرگری ئۆكرانیا لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: پێویستە پێكەوە ئەم جەنگە ببەینەوە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.