له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا، یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی دوای ساڵی دوو هه‌زارو حه‌ڤده بۆ یه‌كه‌مجار به‌سه‌ردانێك گه‌یشته بانكۆكی پایته‌ختی وڵاتی تایله‌ند.
یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری ریدز به‌یاوه‌ری سی و حه‌وت یاریزانی یانه‌كه‌ی كه به‌شێكی زۆریان یاریزانی تازه پێگه‌یشتوون گه‌شتێكی ئاماده‌كاریان بۆ كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ست پێكردوه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌داروین نۆنێز و فابیۆ كارفالهۆ و محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری یاوه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌م گه‌شته، بریاره له‌رۆژی دوانزه‌ی ته‌مموزی داهاتوو یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌یاریه‌كی ئاماده‌كاری دۆستانه رووبه‌رووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ببێته‌وه، دواتر تیپه‌كه‌ی كلۆپ له‌به‌رامبه‌ر كریستال پالاس ده‌كه‌ت.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا لیڤه‌رپوول و مانچسته‌ریونایتد رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.