له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی بۆ وه‌رزی داهاتووی پریمه‌رلیگ، یانه ئینگلیزیه‌كه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته سیئۆل پایته‌ختی كۆریای باشوور.
ئه‌ستێره‌ی هه‌لبژارده‌ی كۆریای باشوور سۆن هیۆنگ مین یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بوو له‌گه‌یشتنی به‌وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ل گه‌یشتنیان بۆ ئه‌م ولاته له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری هوادارانی یانه ئینگلیزیه‌كه و یاریزان سۆن پێشوازیان لێكرا.
سۆن كه‌براوه‌ی خه‌ڵاتی پێلاوی زێرینی گۆلكاری خولی ئینگلیزی بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌م گه‌شته‌دا دوو یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات، له‌یه‌كه‌م یاری تۆتنهام ڕۆژی چوارشه‌ممه رووبه‌رووی یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی خولی كۆریا ده‌بێته‌وه، دواتر رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی ئینگلیزیه‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سڤیییای ئیسپانی یاری ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری تۆتنهام یاریزانانی نوێی یانه‌كه‌ی فریز فۆسته‌ر و ئیڤان بریسیچ و یه‌ڤیس بیسۆما، ریچالسۆن له‌گه‌ڵ تیپه‌كه بۆ ئه‌م گه‌شته‌ی كیشوه‌ری ئاسیا برده‌وه، به‌ڵام كلیمنت لینگلیت به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی به‌لگه‌نامه‌كانی گه‌شتكردنی گه‌شتی كۆریای نه‌كردوه، هه‌روه‌ها جۆرۆدنیش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه یاوه‌ری ئه‌م گه‌شته نه‌بووه.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا یانه‌ی تۆتنهام رووبه‌رووی یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی خولی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.