Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:32

ئینتەر میلان نوێكردنەوەی بۆندی گۆڵپارێزی سلۆڤینی سەمیر هاندۆڤیچی بۆ ماوەی یەك وەرز راگەیاند

کوردستان TV
100%


 
سەبارەت بەبازاری گواستنەوەی هاوینە، یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی بەفەرمی نوێكردنەوەی بۆندی گۆڵپارێزی سلۆڤینی سەمیر هاندۆڤیچی بۆ ماوەی یەك وەرز راگەیاند.
 نیراتسۆری ئاماژەی بۆكردوە، سەمیر هاندۆڤیچی تەمەن سی و حەوت ساڵان تا هاوینی دوو هەزارو بیستو سێ لەگەڵ تیپەكەی بەردەوام دەبێت، ئەم گۆڵپارێزە لەسالی دوو هەزارو دوانزە بەپێی گرێبەستێك لەیانەی ئۆدێنزی گواسترایەوە یانەی ئینتەر، لەگەڵ نیراتسۆری توانی ئاستێكی بەرزی پێشكەش بكاتوو و نازناوەكانی سیریا ئەی و جامی ئیتالیا و جامی سوپەری ئیتالیا ببەنەوە، بۆیە كارگێری یانەكە بەباشی زانی ئەم گۆڵپارێزە بۆ ماوەی یەك وەرزی دیكە لەگەڵ تیپەكە بەردەوام بێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.