Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:34

بارسێلۆنا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی یانەی بایرەن میونشنە

کوردستان TV
100%


ئاژانسەكانی هەواڵ بلاویانكردەوە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەچاوەڕوانی وەڵامی فەرمی یانەی بایرەن میونشنە بۆ دوایین ئەو پێشنیارەی پێشكەشیكردوە بۆ گواستنەوەی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆلەندی بۆ ریزی یانە كەتەلۆنیەكە.
 بارسێلۆنا زیاتر لەئۆفەرێكی پێشكەش بەیانە باڤاریە كردوە بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی تەمەن سی و سێ ساڵان، بەلام تا ئێستا یانەی بایرەن مكورە لەسەر مانەوەی لیڤاندۆڤسكی و ناوبراویش سوورە لەسەر رۆیشتنی لەمیركاتۆی هاوینە، بەپێی هەوالێكی رۆژنامەی مۆدنۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی.
 كارگێری بارسێلۆنا ئومێدیان هەیە تیپە باڤاریەكە رەزامەندی نیشان بدەن لەسەر دوایین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە كە پێشكەشی یانە ئەلمانیەكەیان كردوە كە برەكەی چل ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی فەرمی لەلایەن یانە ئەڵمانیەكە نەدراوە، بەپێی هەوالی رۆژنامەی ناوبراو، لیڤاندۆڤسکی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سێشەممەی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقەکانی تیپەکەیەوە بکات.
 لە هەمان کاتدا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئیسپانی ئاوات دەخوازێت لەم ڕۆژانەدا ئەو یاریزانە پۆڵەندییە لە مەشقەکانی بارسادا ئامادەبێت، بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا بەنیازی نییە بە كەمتر لە شەست ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵكاری یەكەمی بێت.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.