حكوومه‌تی سعوودییه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند له ڕووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌وه.
خالید فه‌یسه‌ڵ پارێزگاری شاری مه‌ككه كه ئه‌مساڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی حه‌جیش بوو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی حه‌جی ساڵی 1443ی هیجری ڕأده‌گه‌یه‌نین له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌وه به‌بێ تۆماركردنی هیچ ڕووداو و نه‌خۆشی و په‌تایه‌ك له‌نێوان مێوانانی خودای گه‌وره‌دا.
ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی خودای گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ پێدانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سوپاس بۆ سه‌رۆك بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌ك، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاره‌كان له‌به‌رامبه‌ر مێوانداریكردنی حاجییاندا، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ سه‌رجه‌م حاجیانیش كه هاوكارمان بوون بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.