به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان خه‌لیفه‌ی ئێستای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش برای ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشووی ڕێكخراوه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری به (سۆمه‌ڕییه نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه: خه‌لیفه‌ی ئێستای داعش كه به ئه‌بوو حه‌سه‌ن هاشمی قوڕه‌یشی ناسراوه، له بنه‌ڕه‌تدا ناوی جومعه عه‌واد ئیبراهیم ئه‌لبه‌درییه و پێشتر ناسناوی ئه‌بوو محه‌مه‌د جه‌ولانی هه‌بووه، ئه‌و برای ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشووی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ، ڕاشیگه‌یاندووه: جومعه عه‌واد ئیبراهیم ئه‌لبه‌دریی كه ئێستا خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه، پێشتر له سه‌رده‌می براكه‌یدا به‌هه‌مانشێوه پۆستێكی باڵای له‌نێو داعشدا هه‌بووه ئه‌ویش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ڕاسپێردراون هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ی داعش بۆ دیاریكردنی شوێنی مانه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.