ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی له ساڵی 1999 بریتی بوو له 6 ملیار كه‌س، له ساڵی 2011 ژماره‌كه بۆ 7 ملیار كه‌س به‌رزبۆوه، به‌ڵام له ساڵی 2021 ژماره‌كه بووه 7.9 ملیار كه‌س.
ڕێكخراوه‌كه هۆكاری ئه‌م زیادبوونه خێرایه‌ی گۆی زه‌وی بۆ زیادبوون و گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی له‌دایكبوون و شێوازی ژیان و كۆچی خێرا گه‌ڕانده‌وه.
به‌گوێره‌ی نوێترین داتا، زۆرترین ڕێژه‌ی ئێستای مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ژین كه بریتین له 4.7 ملیار كه‌س، واته زیاتر له نیوه‌ی هه‌موو گۆی زه‌وی، هه‌روه‌ها 1.4 ملیاریش له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌ژین، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌وروپاش 748.5 ملیۆن كه‌سن، 665 ملیۆن له ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ده‌ریای كاریبی ده‌ژین، 373 ملیۆن له ئه‌مه‌ریكای باكور، 43.8 ملیۆن له ئۆقیانووسیا (ئوستڕالیا، میلانیزیا، میكرۆنیسیا و بۆلنیزیا).
سه‌باره‌ت به وڵاتانیش زۆرترین ڕێژه‌ی مرۆڤ له وڵاتی چین ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه بریتین له 1.41 ملیار كه‌س، دوای ئه‌ویش هیندستان دێت به 1.37 ملیار كه‌س، به‌مه‌ش به هه‌ردوو وڵاته‌كه ڕێژه‌ی 35%ی هه‌موو گۆی زه‌وی پێك ده‌هێنن، ڕووسیاش له ڕێزبه‌ندییه‌كه پله‌ی نۆیه‌می گرتووه به ڕێژه‌ی دانیشتووانی 146.7 ملیۆن كه‌س.
به‌گوێره‌ی داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن له ساڵی 2020 له هه‌موو جیهان بریتی بووه له 75 ساڵی، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له هۆنگ كۆنگ بۆ 85 ساڵ به‌رزبۆته‌وه، كه‌مترین ئاستیش له كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاسته كه 54 ساڵه، به‌ڵام له ڕووسیا ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن 73.4 ساڵه.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ته‌مه‌نی دانیشتووان، به‌ساڵاچووان خێراترین گرووپی ته‌مه‌نی جیهانن له ڕووی گه‌شه‌كردندا، بۆ نموونه له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 60 ساڵ بوو ڕێژه‌ی 8%ی دانیشتووانی گۆی زه‌وییان پێك ده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌كه بۆ 10% به‌رز بۆته‌وه كه 747.2 ملیۆن كه‌س ده‌بن، بێگومان پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 2050 بۆ 22% به‌رزبێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.