Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:23

سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتارێكی گرینگ پێشكه‌ش ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووسبه‌ی چوارشه‌م گوتارێكی گرینگ پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سێ ساڵه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت‌.

گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی دووسبه‌ی چوارشه‌م 13ی ته‌مووز كاتژمێر 8ی شه‌و له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پێشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌ گوتاره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌ پڕۆژه‌ و ده‌سكه‌وته‌كانی سێ ساڵی ڕابردووی كابینه‌ی نۆیه‌م و هه‌روه‌ها پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتووش ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.