سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید كردبێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستووری و پێكهێنانی حكوومه‌تی خزمه‌تگوزاری و په‌سندكردنی به‌رنامه نیشتمانییه‌كان ده‌كات، هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه عامڕی و چه‌ند كه‌سێكی تر له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌م كێبه‌ڕكێیه ببێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چوارچێوه‌كه، وه من لێره‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه.
هادی عامڕی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێ ئه‌وه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له ڕاستییه‌وه و من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نیم.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌وه‌ی بۆ من له یه‌كه‌م تا كۆتایی گرینگه ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له یه‌كێتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌م، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتگیری و هاوكاری پێشكه‌ش بۆ هه‌ر كاندیدێك ده‌كه‌م كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، هه‌رچه‌نده ئێمه بۆچوونمان وایه به‌شداریی له هیچ حكوومه‌تێكی داهاتووی عێراق نه‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.