سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م زیندانییه‌كی سزادراو له‌نێو بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ی عه‌دل له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس ڕاده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیندانییه‌كه به‌ر له‌وه‌ی ڕا بكات له‌نێو بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ی عه‌دل خۆی نه‌خۆش خستووه و دواتریش به فێل خۆی له‌هۆش بردووه و توانیویه‌تی له‌ده‌ست پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان قوتار بكات.
زیندانییه‌كه پێشتر به‌گوێره‌ی مادده‌ی 289ی یاسای سزادانی عێراقی به ساڵێك و 6 مانگ سزداراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر ڕاكردنی ئه‌م زیندانییه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ی عه‌دل پێكهێناوه و ئێستاش به فه‌رمانی دادوه‌ر سه‌رجه‌میان ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.